زایەڵە - وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە گشتاندنێكدا كە ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو توێژانەی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا خانەنشین دەکرێن بریتین لە مامۆستایانی زانکۆ بە پلەی پڕۆفیسۆر یان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشکانی دادوەری، پزیشکانی سڕکردن، پزیشکانی دەروونی، راوێژکاران، فڕۆکەوانانی مەدەنی دەگرێتەوە.

باسی لەوەش كردوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەکرێن بریتین لە، ئەو فەرمانبەرانەی کە بە گوێرەی یاسای فەسڵکراوانی سیاسی راژەیان گەڕیندراوەتەوە و دواتر گواستنەوەیان کردووە بۆسەر حکومەتی کاربەڕێکەر، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسی پلە یەک و پلە دوویان شەهیدە، هاوکات ئەو فەرمانبەرانەیشی کە یاسای زیندانیکراوی سیاسی دەیانگرێتەوە.

هەورەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان داوای خانەنشین بوون دەکەن بە گوێرەی یاساکە دەبێت تەمەنیان 50 ساڵ بێت و 25ساڵ خزمەتیان هەبێت. دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی خانەشینیان هاتووە دەبێت دەست لەکارکێشانەوەیان بۆ بکرێت و هەر فەرمانبەرێکیش خانەنشین بکرێت تەواوی ئیمتیاز و شایستەکانی پێدەدرێت.

ک