زایەڵە - دورگەی جوانی کیش لە سەرەتای مانگی شوبات، میوانداری شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و چالاکوانانی بواری گەشتیاری لە عێراق دەکات.

ئەم گەشتە کە وەک فێمتور (گەشتی ئاشنابوون) پلانی بۆ دانراوە، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پەرەپێدانی هاوکاری گەشتیاری و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی.

ئەم شاندە پێکدێت لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی گەشتیاری، وەبەرهێنەران و نوێنەرانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە.

ئەوان لە ٢ی ڕێبەندان دەچنە ناو دوورگەی کیش و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەدواداچوون بۆ توانای گەشتیاری ئەم گەوهەرەی کەنداوی فارس دەکەن.

لەم گەشتەدا جگە لە سەردانیکردنی دامەزراوە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانی شاری کیش، لەوانە؛ هۆتێلە لوکسەکان، سەنتەری کات بەسەربردنی مۆدێرن، یانەکانی کات بەسەربردنی دەریایی و شوێنە سەرنجڕاکێشە سروشتی و مێژووییەکان، هەروەها کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی گەشتیاری کیش ئەنجام دەدرێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم گەشتە دروستکردنی پردێکە لە نێوان وەبەرهێنەرانی عێراقی و هەلی وەبەرهێنان لە کیش و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هاوکاری هاوبەش لەم کەرتە گەشەسەندووەدا.

هەروەها، ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکانی هاوکاریش لە کارنامەی ئەم سەفەرەدادایە.

ئەندامانی ئەم دەستەیە بریتین لە:

جێگری کونسوڵی گشتی و بەڕێوەبەری بەشی ئابووری و سیاسی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە

شارەزای ئابووری کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە بەسرە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتوگوزاری سەما بەسرە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتوگوزاری نەبەع بەسرە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتوگوزاری سەعفە زەهەبیە بەسرە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتیاری کەرەم ئەلباقر

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتیاری ڕەحلە ئەلجود لە بەسرە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشتوگوزاری بەوابە عێراق بەسرە

وەبەرهێنەر لەبواری گەشتوگوزار لە کوەیت ، عێراق ( وەبەرهێنەرێکی عێراقی نیشتەجێی کوێت و چالاکە لە هەردوو وڵات)

ئەم سەفەرە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بە ئاراستەی پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی گەشتیاری و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، بە ئامانجی ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیار و وەبەرهێنەری بیانی بۆ دوورگەی کیش پلانی بۆ دانراوە.

پێشبینی دەکرێت ئەم فێمتۆرە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە خۆشگوزەرانی پیشەسازی گەشتیاری کیش و زیادبوونی کارلێکە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکاری گەشتیاری نێوان هەردوو وڵات.