زایەڵە - نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە خۆپیشاندان و بایكۆت دەستپێدەكاتەوە و دەڵێت،"مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت تەوتین جێبەجێبكرێت".

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێكدا بۆزایەڵە وتی ، لە هەفتەی داهاتووەوە كە بڕیارە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێبكاتەوە خۆپیشاندان و ناڕازیی و بایكۆت دەستپێدەكاتەوە مامۆستایان و مووچەخۆران داوا دەكەن مووچەكەیان تەوتین بكرێت.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی جەختیكردەوە و وتیشی، "مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت تەوتین و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت".

ک