زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێگانادەین پرسی مووچە وەك ساڵی رابردوو بەردەوامبێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دیاریبكات نەك هەر مانگە و بڕەكەی جیاواز بێت.
وتیشی، "هەرێمی كوردستان ئامادەیە سەرجەم داهاتەكان رادەست بكات بەو مەرجەی بەغداد پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ".
ک