زایەڵە - میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتوونەتە هەولێر بە شاندی هەرێمیان وتووە تا ئەو کاتەی پارەی داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی عێراق نەکرێت هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نایەت.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک بۆ میدیای پارتی :"حکومەتی فیدڕالی داوای ڕادەستکردنی مانگانە 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەبێت دەست پێبکات لە بەرامبەردا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکەن."

دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتوون لەهەولێرن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی داراییو ئابووری هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسەکانی پەیوەست بە مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.

ک