زایەڵە-زۆرکات بسیتوومانە لە گەورەکانەوە کە پێمان دەڵێن بەپێوە ئاو مەخۆرەوە چونکە زیانی هەیە، بەڵام ئەمە تا چەند راستە و لە رووی زانستییەوە پزیشکەکان چی لەو بارەیەوە دەڵێن؟

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی " timesofindia" ئاماژە بەوەکراوە، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە سورێنچك دەگەیەنێت، ئەو ماسولکەیەی گەدە بە سورێنچکەوە دەبەستێتەوە بریندار دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە ناڕەحەتی.

هەروەها کرداری هەرس خراپ دەکات، لەکاتێکدا خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە ماسولکەکان و دەمارەکانی هەرس زیاتر دەحەوێتەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی لەکاتی ئاو خواردنەوە بەپێوە بەسەر جەستەدا دێت.

جگە لەوەش خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت، چونکە ئەوشلەیە بەباشی پاكناکرێتەوە، ئەمەش وادەکات پیسییەکان بگەنە خوێن، ئەمەش ئەگەر درێژە بکێشێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی گورچیلە.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەری زیادبوونی هەوکردنی جومگەکان زیاتر دەکات.

ک