زایەڵە - سەمەد عزەدین نوێنەری كۆمەڵەی كرێنشینان رایگەیاند، بەشێك لە یەكەكانەی کە بۆ کرێنیشینان دروستکراون تەواو بوون، بڕیارە پێش جەژنی نەورۆز ئەو یەكانە دابەش بكەن بەسەر ئەوانەی شایستەن كە و بەشێك ماوە تەواو بكرێن و هەوڵ دەدرێت ئەوانیش تەواو بكرێن.

باسی لەوەش كرد، بەپێی داتاكان ئێستە نزیكەی 10 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەن و هەموویان دابەش دەكرێن، بۆ ئەوەی خەڵكەكە ببێتە خاوەن یەكەی خۆی و هەركاتێك ئەوانەی ماویشن، بۆیان تەواو دەكرێت و ڕادەستیان دەكرێت.

ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراون، بڕیارە بە پێشەكییەكی كەم و قیستی درێژخایەن بەسەر خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت دابەش بكرێن، لە ماوەی ڕابردووشا داتابەیسێك دروست كرابوو، خەڵك لە ڕێگەی ئۆنلاین داواكارییان پێشكەش كردبوو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ناوەكانیشی دیاری كردووە، ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی یەكەكانن و دوای وردبینیكردن، لە مانگی سێ دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.

ک