زایەڵە - ئەو دەروونزان و پەروەرکارەی بە فەرمانبەری دەستی پێکرد و بوو بە پڕۆفیسۆر، پاش 44 ساڵ لە ماوەی خزمەتی فەرمانبەری لە کەرتی گشتی خانەنیشن بوو.
لەبارەی خانەنیشن بوونی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ماڵئاوا زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین ماڵی دووەمم، کە 44 ساڵی تەمەنم پێبەخشین و بەشداربووم لە پێگەیاندنی هەزاران خوێندکاری بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بەبێ جیاوازی، هەرچیم دەزانی پێشکەشم کردن و شانازیتان پێوە دەکەم.
دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، دەرونزانێکی بەناوبانگە لەهەرێمی کوردستان و دوای بڕیاری هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێڕاق، کە زیاتر لە 35هەزار فەرمانبەر لە وەزارەتە جیاوازەکاندا خانەنشین دەبن و ناوبراویش یەکێکە لەوکەسانەی کە بەر بڕیارەکە دەکەوون.
ک