زایەڵە - خه‌لیل دۆسکی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە وتی، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه، له‌وانه ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه بكات.
وتیشی، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
ڕونیشیکردەوە،ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێکی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.
ک