زایەڵە - سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رادەگەیەنێت، وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە، بەڵام كێشەی دواكەوتنی مووچە بەردەوامە و تائێستا مووچەی مانگەكانی 12 و 1 نەدراوە.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، یەکشەممە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە و كێشەی مووچە چارەسەرنەكراوە و مووچەی مانگەكانی 12 و 1ی ساڵی رابردوو نەدراوە.
وتیشی، "كێشەی مووچە بە هەژماری من و لیست و لیستكاری چارەسەر نابێت و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق كێشەكە چارەسەردەكات كە بریتییە لە تەوتینكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین".
ک