زایەڵە - لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە. لەم پەیامەدا جەختی کردەوە کە ئازادکردنی کۆبانێ بە قوربانیدان بەدەستهاتووە و هیوای بۆ هەموو سورییەکان گەڕاندەوە.
مەزڵوم کۆبانێ روونیکردەوە کە ئەم رووداوە تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بوو و بووە هێمای ئازادی، یەکگرتوویی و شکۆ.
هەروەها پابەندبوونی خۆی و هێزەکانی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی دژە تیرۆر لەگەڵ هاوپەیمانانیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی د١عش.
لە کۆتاییدا، جەختی کردەوە لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی سوریایەکی ئاشتیانە و خۆبەڕێوەبەر.
ک