زایەڵە  -  پەرله‌مانتارێكى كورد له‌ به‌غدا زانیاریى گرنگ سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تەیف سامی پێی وتم؛ سەقفێکی جێگیر بۆ هەرێم دادەنێم‌ و به‌گوێره‌ى بایۆمەتری، موچەی ئەمساڵیش دەنێرین"، سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى خانەنشینانی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ى بەغدا زانیاریى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى خانەنشینی له‌هه‌رێم‌و عێراق وتی:"لەبنەڕەتدا ئەو یاسایە یاسای بەغدایە کە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان بەغدا داوایکرد بۆ ئەوەی وەکو یەکی لێبکرێت، دەبێت هەرێم یاساکە جێبەجێبکات، به‌گوێره‌ى یاساکەش تەمەنی خانەنشینی ئێستا بوە بە 60 ساڵ، هەرێمیش تا بتوانن پارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان وەربگرن وەکو بەغدای لێبێت دەبێت ئەو یاسایە جێبەجێبکەن، ئێستا ئەوەش جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراقە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى دامەزراندن‌و کێشەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"کاتێک ئەو یاسایە لەتەمەنی 63 بۆ 60 ساڵی گۆڕا، لەقۆناغی یەکەم لەبەغداش ئەو کێشەو قەرەباڵغیەی بۆ دروستبوو، بەڵام ئێستا ڕێگه‌ی خۆیگرتوەو هیچ کێشەیەکی نییەو هەرساڵەو موالیدێک خانەنشین دەبێت، لەهەرێمیش چونکە زۆر کەس خانەنشین دەبێت کە سێ موالیدە، هەمان کێشە دروستبوەتەوە".

د.جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه‌كردوه‌ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێیڕاگه‌یاندوه‌، هیچ سەقفێکی دیاریکراو بۆ موچەخۆرانی هەرێم دیاریکراوە؟ یان موچەی موچەخۆرانی دەوڵەتی عێراقی جێگیرە؟ ئه‌و پێى وتین، بەڵێ دیارە، تاڕادەیەک سەقفێکی دیاریکراوو جێگیرە، وتم بۆچی ئێمە وانییە هەر مانگێک‌و بەجۆرێکە! وتی؛ ئەو پرسیارە لەحکومەتی هەرێمی خۆت بکە هەرجارەو لیستێک دەنێرێت، هەربۆیە داوامانکردوە ئێمە لەهەردوو حکومەت لیستێکی جێگیربێت، بەنمونە بۆ مانگی یەکی 2025و مانگی 2ی هەمان ساڵ هەمان شت بێت، مەگەر کەسێک خانەنشین بێت یان بمرێت لەم لیستە دەچێت بۆ لیستەکەی دیکە".

ئاماژه‌ى به‌شێوازی دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش كردوه‌و وتویه‌تى، "دامەزراندن نییە، جارێ کارەکانیش ڕونن‌و داوامانکردوە گرفتی ئێستا دروست نەبێتەوە، چونکە ئەو کێشەیە تاوەکو موچەی مانگی چوار کێشەی نەبوو، لەپێنج تاوەکو 10و 11 کێشە دروستبوو، چونکە هەرێم هەر مانگێک‌و لیستەکەی جیاواز بوو داوای پارەی زیاتری لەبەغدا کردوە، بەڵام بەغدا سەقفێکی جێگیری دانانی پارەیان هەیە کە هەرێم کەمترین پارەی بۆ ماوەتەوە بۆ مانگەکانی دیکەو بەردەوام ڕاکێشراوە، بەغدا دەڵێت؛ من سەقفێکتان بۆ دادەنێم به‌گوێره‌ى بایۆمەتری موچەی ئەمساڵتان بۆ دەنێرم واتە لەموچەی مانگی یەکەوە".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ چاره‌نوسى موچه‌ى مانگی 12 چى به‌سه‌ردێت، جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرایكردوه‌، "بەغدا وتویەتی من پارەم ناردوە هیچیتر نانێرم، حساباتی ساڵی 2024و مانگی 12 لای من قوفڵە، بۆیه‌ تائێستا هیچ هەنگاوێکی ئومێدبەخش نییەو نازانین"

ک