زایەڵە - هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گرنگه هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیستمی مووچه‌وە خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بگونجێنێت، ناشبێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم.
وتیشی، “لە چەند ساڵی رابردوودا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین گرێکوێرەی سیاسیی کردووەتەوە تا هاوڵاتییان نەبنە قوربانی برسیکردن و بێ مووچەیی”.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ تیمێكی حکومەتی هەرێم تایبەت بە پرسی مووچە سەردانی بەغداد بکەن، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی چەند رێکارێکی یاساییەوە سەردانەکە ئەنجام نەدرا، هەربۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانەکە ئەنجامدەدرێت.
هەرێم كەمال ئاغا دووپاتیشیكردەوە، "ساڵی 2025 به‌هه‌ر شێوازێك بێت، نابێت وه‌ك رابردوو بێت، هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمیش ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت و نابێت بكرێته بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه و خه‌ڵكی كوردستان ببێته قوربانی، بۆ ئه‌مه‌ش كاری باشكراوه‌و ده‌رئه‌نجامی باشیشی هه‌بووه".
ک