زایەڵە ـ میدیایەكی عێراقی رای گەیاند كە حكوومەتی فیدراڵیی پاش ئەوەی لیستی فەرمانبەرانی خانەنشینكراوی پێ گەیشت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
پێگەی "بغداد الیوم" لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانە لیستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بۆ بنێرێت كە خانەنشین كراون.
پێگەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستەكانی مووچە و ئەو كەسانەی كە خانەنشین دەكرێن، رەوانەی بەغدا بكات، پاشان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێت.
تا ئێستە كۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی كوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاری و یەكەی ژمێركاریی سەرجەم وەزارەتەكان بەردەوامە، تا ئێستە لیستی مووچەی مانگی یەك و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12 تەواو نەكراون، بۆیە دیار نییە ئەمڕۆ دووشەم 100% شاندی باڵای كوردستان دەچێتە بەغدا یان نا، چونكە تا لیستەكان تەواو نەكرێن ناچن.
لەمبارەیەوە ڕێباز حەملان دەڵێت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو داواكارییەكانی بەغدای لەبارەی خانەنشینی، لیستی مووچەخۆران و میزان موراجەعە و هەموو ئەم بابەتانەی هەیبوون، ئامادەی كردوون و خستوونیەتە بەردەم تیمەكانی بەغدا، هیچ شتێك نەماوە هەرێمی كوردستان نەیكات، ئەگەر لە دوای ئەمە بەغدا مووچەی خەڵكی كوردستان نەنێرێت، بەڕاستی دەریدەخات و دەیسەلمێنێت كە بابەتەكە سیاسییە".
بەپێی ئەو ماڵپەڕە بێت، "لە دوورترین حاڵەتدا تا 10ی شوباتی 2025، بەغدا مووچە دەنێرێت".
ک