زایەڵە - خاتوو لەنیا جەمال كچە كوردێكی خەڵكی شاری سلێمانی، بەهەوڵی خۆی، توانی پۆستی جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهانی وەربگرێت.
خاتوو لەنیا لە پلاتفۆرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی " ھەڵبژێردرام وەک جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیھان.". ئەوەشی خستۆتە روو كە بە دەستهێنانی ئەو پۆستەی لەدەرەنجامی "ساڵانێک کارکردن لەگەل پەرلەمانی گەنجانی جیھان وەک بەرپرسی کوردستان و عێراق، وە بەشداریکردن لە چەندان چالاکی و کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بە نوێنەرایەتی ئەوان، لە ئێستادا بەرزترین پۆستی ڕێکخراوەکەیان و گەورەترین متمانەی کارکردنی پێکەوەییان پێبەخشیوم. کە ئەویش پۆستی جێگری سەرۆکی رێکخراوەکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
هەروەها دەڵێ"دڵخۆشم بەم بەرەو پێش چونە و ئاستە باڵایەی بەرێوەبردن، کە شانسی ئەوەمان پێدەدرێت کار بۆ بنیادنان و بەرەوپێشبردنی توانای گەنجان بکەین شوێن پەنجەمان ھەبێت لە دروستکردنی سەرکردەکانی ئەمڕۆ و گۆڕانکاری دروستکەری بەیانی".
ک