زایەڵە-جارێکی دیکە لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، بایکۆتی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە دەستیپێکردەوە. بەرپرسێکی باڵای پەروەردە دەڵێت: "بەهۆی بایکۆتەوە زۆرینەی قوتابخانەکان داخراون".

 نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵین "ئەمڕۆ زۆرینە لە قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بایکۆتەوە داخراون".

داواکاری مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزکردنەوەیە و داواش دەکەن، لە رێگەی بانکەکانی عێراقەوە "تەوتین" بکرێن.

ک