زایەڵە - لەۆوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی حکومەتی عێراق سەردانی ئێران دەکەن.
وتیشی، لە نەخۆشخانەکان و تۆماری لەدایکبوونەکان بەدواداچوون بۆ منداڵە ونبووەکان دەکرێت. داوا لە مەلاکانی ئێران دەکەن لە گوتاری هەینی هانی خەڵک بدەن، کە هەر کەس منداڵی هەڵەبجەیی لایە، یان زانیاریی هەیە، هاوکار بێت و منداڵەکان رادەست بکەنەوە.
چرۆ حەمە شەریف هێمای بەوەشکرد،هێشتا وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام پێویستە لە نزیکترین کاتدا بێت.لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، 211 منداڵی هەڵەبجە بێسەروشوێن بوون.
ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا 10یان دۆزراونەتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەوانە دیکە بەردەوامە کە چارەنووسیان نادیارە."
ک
January 28, 2025