زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند؛ تا ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ داتایەکی نەداوەتە ئێمە سەبارەت بە تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکان.
ئاماژە بەوەش دەدات: هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ جیاکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتن، وەزارەتی دارایی فیدراڵی تیمێکی 10 ڕۆژ لەمەوبەر بۆ کارکردن و وردبینیکردن ناردوەتە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: نزیکەی 29 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن.
جەختی لەوەش کردەوە: دەبێت هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرابکات کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن.