زایەڵە- دەقی ڕاگەیەندراوی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن :ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزایی پێنجوێن وهەردووناحیەی گەرمک وناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری(30-1-2025)یەکەم وەجبەی نەوتی سپی  حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیانی خۆشەویست دا دابەش دەکرێت.

پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:

1-بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 283) نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان

2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە(60000) شەست هەزار دیناردەدرێت بەهاوڵاتیان بڕی نەوتەکەیش (200)دووسەد لیترە.

3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.

تێبینی:-
*-داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەتەنهالەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن.

لەگەڕەکی ( بەرکێو) ەوە دەست پێدەکات بەڕیز بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.

-هەرهاوڵاتیەکی بەڕێز کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن  بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.

ک