زایەڵە- دەقی ڕاگەیەندراوی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن :ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزایی پێنجوێن وهەردووناحیەی گەرمک وناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری(30-1-2025)یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیانی خۆشەویست دا دابەش دەکرێت.
پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 283) نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان
2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە(60000) شەست هەزار دیناردەدرێت بەهاوڵاتیان بڕی نەوتەکەیش (200)دووسەد لیترە.
3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.
تێبینی:-
*-داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەتەنهالەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن.
لەگەڕەکی ( بەرکێو) ەوە دەست پێدەکات بەڕیز بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.
-هەرهاوڵاتیەکی بەڕێز کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.
ک
January 29, 2025