زایەڵە - ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسم یان زەماوەندی پیرشالیار بەڕێوەچوو، ئەم ڕێوڕەسمە گرینگترین ڕێوڕەسمی ئایینی _ كولتوورییی هەورامانە و ساڵانە لە یەكەم چوارشەممەی نیوەی دووەمی دووەم مانگی زستان دەستپێدەكات و چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.
یەکەم رۆژی زەماوەندی پیرشالیار لە بەرەبەیاندا بە کڵاورۆشنە دەستپێدەکات و لەلایەن منداڵانەوە گوێزی باخی پیرشالیار بەسەر منداڵ و ماڵانی شارەدێیەکەدا بڵاودەکرێتەوە، دواتر بە ئەنجامدانی قوربانی و دەستدەکرێ بە دابەشکردنی گۆشتەکەیی و ئامادەکردنی خوان بۆ بەشداربووانی رێوڕەسمەکە.