زایەڵە-دوای ئەوەی بەهۆی پاڵەپەستۆی فێستیڤاڵی هیندۆسەکان لە هیندستان 15 کەس گیانیان لەدەستدا، لەئێستادا ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 30 کەس بەرزبووەتەوە.

رۆژنامەی تایمزی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی قەرەباڵغی و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لە فێستیڤالێکدا لە شارۆچکەی ئەڵڵاهئاباد لە ویلایەتی ئوتارپرادێشی هیندستان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەر لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە 60 کەسی دیکە برینداربوون، کە بەشێکیان لە نەخۆشانە چارەسەر وەردەگرن.


فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ، تایبەتە بە هیندۆسەکان و هەر 12 ساڵ جارێک لە 13ی کانوونی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.
فێستیڤاڵەکە 45 رۆژ دەخایەنێت و بەپێی نەریتی هیندۆسەکانی هیندستان، لەم فێستیڤاڵەدا 400 ملیۆن کەس بەشدار دەبن و دوای بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینییەکان، دەبنە 'حاجی'.


بۆ ئەمساڵیش، زیاتر لە 160 هەزار خێمە بۆ بەشداربووانی رێوڕەسمەکە هەڵدراوە و بە درێژایی 400 کیلۆمەتر رێگای تایبەت بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دروست کراوە.

ک