زایەڵە-نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێن لە مانگرتن بەردەوامدەبین و دەشڵێت، "حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیداڵیی عێراق تایبەت بە تەوتینكردنی مووچە نابێت".

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە رایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریاندا مانبگرن و نان نەخۆن لەپێناو زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پێشتر 27 جار سەردانی بەغدامان كرد و دواتر دادگای فیدراڵی بڕیاری تەوتینی دەركرد و ئێستاش لەسەر مانگرتن بەردەوامدەبین تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێن.

وتیشی، " ئەم هەڵوێستەمان بۆ ئەوەیە مووچە لە بەرداشی نێوان هەرێم و بەغداد بهێندرێتەدەرەوە و مووچە لەكاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق نابێت كە مووچە تەوتین بكرێت".

ک