زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: لەمەدوا هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یاخود مووچەی مانگانەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و ڕادەگیرێت.

  نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرایکرد، لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکە و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێرت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەستمانکردووە بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ و هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەری بازرگانی وتیشی: ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن.

باسی لەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆراک دەکەین.

ک