زایەڵە-بڕیارە ئەمڕۆ، بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق، تەیف سامی وەزیزی دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ناکۆکییەکانی پەیوەست بە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و ئاستەنگەکان بکەن.
پێشتریش محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بوو لە پەرلەماندا.
ئەوەش لەکاتێکدا تا نزیکەی دوومانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێنی کوردستان دابەشنەکراوە و دیاریش نییە کەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
ک
January 31, 2025