زایەڵە - رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و وەفدی وەزارەتی دارایی فیدراڵ:

 لەسەر دوو بابەت قسە كرا، بابەتێكیان لیستی موچەی مانگی یەك بوو، لەسەر ئەم بابەتە ئەو لیژنەی كە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە چوەتە هەولێر، هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ بەغدادو ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.

 بابەتەكەی تر لەسەر لیستی خانەنشینان بوو، كە تێبینییەك هەبوو سەبارەت بەوەی لە 1/1/2025وە كێ خانەنشین دەكرێت بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەبێت.

ئەوەی لەرابردوودا هەرێمی كوردستان كردویەتی لەسەر داهاتەكانی خۆی كردویەتی، نەك لەسەر تەرخانكراوی حكومەتی عێراقی.

 حكومەتی عێراق لە 1/1وە یەكخستنی خانەنشینیی هەرێم جێبەجێ دەكات، بۆیە لەسەر ئەو لیستانە تۆزێك وردەكاریی هەبوو.

 كۆبوونەوەكە كەوتەوە سبەینێ، لە كاتژمێر هەشتەوە لە وەزارەتی دارایی تیمی هەردوولا بەردەوام دەبن.

 كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو، بەرەو ئەوە ئەڕوات چارەسەر بێت، ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا دەكرێت بە بنەما بۆ هەر 12 مانگەكە.

ک