زایەڵە-تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوو مەرجی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەرچەندە تەیف سامی لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بەشدار نیە و گەشتی دەرەوەی بەغدای کردوە، بەڵام تێبینیەکانی بریتین لە (ڕەتکردنەوەی ئەو هاوتاکردنەی حکومەتی هەرێم لە موچەی خانەنشینان کردویەتی، تەیف سامی وتویەتی، دەبێت هاوتاکردنەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێبکرێت، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێم وتویەتی ئێمە لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوەوە ئەو پارەیەمان زیاد کردوە و دەبێت بەغدا پارەکەمان بداتەوە).
تێبینی دووەمی تەیف سامی بریتی بوە لەوەی (هەژماری من ڕادەستی بەغدا بکرێت خۆمان موچە دەخەینەسەر هەژمارەکان، لەبەرامبەردا ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە توندی وەڵامی تەیف سامی داوەتەوە و وتویەتی، ئێمە هەژماری من ڕادەستی ئێوە ناکەین).
ک