زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند:" ژیانی مامۆستایانی مانگرتوو لە مەترسیدایە و ماوەی پێنج رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی تەوتین و چارەسەرکردنی کۆتایی مووچە، لەبەردەم ئۆفیسی un لەسلێمانی مانیان گرتووەو ژمارەیەکیشیان بەهۆی نەخواردنی نان و ئاو سەرماوە باری تەندروستییان تێکچووە".
وتیشی، "مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا بەشێوازی جیاجیای مەدەنی داوای چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەو تەوتین و پلەبەرزکردنەوەیان کردووە، هەربۆیە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین لیژنە بنێرن بەمەبەستی گوێگرتن لەداواکاریەکانیان، پێش ئەوەی زیاتر باری تەندروستی مانگرتووان تێکبچێت".
ک
February 01, 2025