زایەڵە-وابڕیارە سبەی یەك شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش چوارتەوەرلەخۆدەگرێت ویەكێك لەتەوەرەكان دەنگدان بە هەمواری پرۆژەیاسای بودجە پەرلەمانتارێكی یەكێتیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە چاوەڕواندەكرێت یاسای هەمواری بودجە دەنگی لەسەر بدرێت و بەبێ گرفت تێپەڕێندرێت
د.بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆزایەڵە ڕاگەیاندووە: چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت، لەكاتێكدا پێشتر چەند جارێك ئەم پرسە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەهۆی ناكۆكی فراكسیۆنەكان دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی بودجە جیاوازە لە كۆبوونەوەكانی رابردوو،چونكە لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە كۆدەنگی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە دروست بووە.
كۆبوونەوەكەی سبەی لە كاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نوێنەران، پێویستی هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانكاری خرایەڕوو، كەبەگوێرەی بەرژەوەندی ئابوری عیراق بێت،هەروەها سەرجەم ئامادەبوانی كۆبونەوەكە پشتیوانی خۆیان بۆ پەسەندكردنی دەربڕیوە.
ک