زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نەوزادی موهەندیس چاودێری سیاسی ڕایگەیاند،  لە دونیادا نەبوە کە موچەی مانگانەی مووچەخۆران ئەم هەموو کێشەو گرفتەی لەسەر بێت لە نێوان هەرێمەکان و حکومەتی ناوەندیدا، بەمەرجێک بەشە بودجە دیاریکراوە و یاسای بودجەش پەسەندکراوە. ئەمە گەر ئاماژەبێت بۆ ڕاستیەک ئەوا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەداخەوە هەردوو حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم متمانەیان بەیەکتر نیە .

نەوزادی موهەندیس وتیشی، لەولاشەوە دوو حکومەتن کە  دانەمەزراون لەسەر پایە ڕاستودروستەکانی دەوڵەتداری ساغڵەم و تەندروست.ئاشکراشە گەندەڵی هۆکاری سەرەکیە لەو بێ متمانەییەدا و هیچ لایەکیشیان ناتوانن دەستی لێهەڵبگرن.لەونێوەندەشدا تەنها مووچەخۆران زیانی گەورەی مادی و دەروونی و کۆمەڵاێەتیان بۆ دەمێنێتەوە بەهۆی دواکەوتن و خواردنی ماف و شایستەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، جا تا ئەو دوو حکومەتە متمانەیان بەیەکتر نەبێت و بنەما زاستی و ڕاستودروستە دارایی و ئیداریەکان پیادە نەکەن ئەوا کێشەکان هەربەردەوام دەبن.

ک