زایەڵە - دەموچاو شتن لە بەیانیاندا سوودی زۆری هەیە بۆ پاراستن و جوانکردنی پێست، بەڵام دەبێت بە وردی و بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی زیانەکانی کەم بکرێتەوە.

لە ماڵپەڕی " health" بڵاوکراوەتەوە پسپۆرانی بواری پێست و جوانکاری ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی شۆردنی دەموچاو لە بەیانیاندا دەکەن، بەم شێوەیە:

١. دەموچاو شتن لە بەیانیاندا یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات لە چەوری و پیسایی کە لە شەودا کۆبوونەتەوە.

٢. یارمەتی ئامادەکردنی پێست دەدات بۆ رۆژ.

٣. زیندووکردنەوەی پێست.

٤. هەستیاری پێست کەمدەکاتەوە.

جێگەی باسە سەڕەڕای سوودەکانی پسپۆران چەند هۆشدارییەک دەدەن بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی پێچەوانە نەبێتەوە، پێویستە ئاگاداری ئەم حاڵەتانە بین:

- هەڵبژاردنی پاککەرەوەکی گونجاو.

- دوای دەموچاو شتن پێستت وشکمەکەرەوە.

- پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر بە بەکارهێنانی دژەخۆر.

ک