زایەڵە- شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای زایەڵە  وتی، كەمێك پێش ئێستا، كۆبوونەوەی شاندە تەكنیكییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی مووچە كۆتایی هات، ئەنجامی کۆبوونەوەکان زۆر باش بوون و هەردوو تیم لەسەر زۆرینەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەموو مەرج و تێبینییەکانی شاندی وەزارەتی دارایی عێراقی چارە کردووە."

وتیشی،دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان، چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ هەردوو تیم سەردانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بکەن بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر ئەو ڕاسپاردانە بکرێت کە لەسەری ڕێک کەوتوون.

ڕونیشیکردەوە،مووچەی مانگەکانی داهاتووی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ئەو لیستەی مووچە دەبێت کە شاندی هەردوولا لەسەری ڕێک کەوتوون، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە نابێت چی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت.

ک