زایەڵە - وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پاڵپشتی دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەكات.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە تیایدا پێداچوونەوەیان بە دیارترین فایلەکاندا کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی و باشترین ڕێگاکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، بە شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەکانی عێراقدا بگونجێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک تەوەری بەرپرسیارێتی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم تاوتوێ کرا، لەژێر ڕۆشنایی دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، کە بوارەکانی هاریکاری دامەزراوەیی فراوانتر دەکات و دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئیدارییە هاوبەشەکان دەڕەخسێنێت.
سەرۆکی حکوومەتی عێراق ئاماژەی بە پاڵپشتی حکومەت کرد بۆ دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو.
ک

February 03, 2025