زایەڵە ـــ کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان سەر بە تۆڕی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی ساز دا بۆسەر لووتکەی قەڵای گەورە قەڵا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: تۆڕی شاخەوانیی کوردستان گەشتێکی شاخەوانی ڕێکخست لە گوندی(بەردەکەڕ)ی ناحیەی وارماوای نزیکی گوندی سۆڵە بۆ لووتکەی قەڵای گەورەقەڵا.ژەمی نیوەڕۆ و نوێژمان گەیاندە (کانی بەکر) کە کانی یەکی قەشەنگی ناوچەکەیە لەوێشەوە بەسەر شاخدا بۆ گوندی ناوتاق کە خاڵی کۆتای گەشتەکەمان بوو ڕوێشتین.
تێبینی:لووتکەی قەڵای گەورەقەڵا 1217m بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەنیازی دانانی تابلۆیەکە لە داهاتوودا کە بە ئامێری GPS خـۆمان پێواومانە.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: سوپاس بۆ خوا دوای حەوت سەعاتی گەشتەکەمان بە سەلامەتی گشت ئەندامانی بەشداربوو کە ژمارەمان 24 کەس بوو بە پایان گەیشت.