زایەڵە-ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هیچ پاساوێک بۆ درێژەدان بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەماوە.
کاوە عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٥٦ لە ٢٠١٥/١٢/٢١ و پاشان ڕێنمایی ژمارە ١١ ی وەزارەتی دارایی لە ٢٠١٦/١/٢٤ پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە و لە ٢٠١٦/١/١، واتە نۆ ساڵ زیاترە و بە پێی ڕێنمایەکە تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٦ ڕاگیراوە.
کاوە عەلی ڕاشیگەیاند، ئێستا ئەگەر بیانەوێت تەنها بە یەک کۆبوونەوە و بە بڕیارێکی تری ئەنجومەنی وەزیران دەتوانرێت پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و هیچ پاساو و بیانوویەک نییە بۆ ڕاگرتنی.
وتیشی: “دەتوانرێت حکومەت ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە بکات و لە ڕەشنووسەکە پلە بەرزکردنەوەی تێدا بێت و ئەو پاساو و بیانووانەی ساڵانی ڕابردوو کە حکومەت دەیهێنایەوە بۆ نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجە لە هەرێم نەماوە”.
ک