زایەڵە - ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بڕی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکاندا بە گوێرەی پشتبەستن بە شێوازی بەرهەمهێنان دەگۆڕێت.

زیاتر وتی: بۆ نموونە هەندێک لە پارێزگاکان لە رێگەی پشتبەستن بە گازی نێوخۆ و هەندێکی دیکەش بە گازی هاوردە کارەبا بەرهەمدەهێنن، بڕی پێدانی کارەباش لە شەو و رۆژێکدا لە نێوان 10 بۆ 23 کاتژمێرە.

ئاماژەی بەوەش دا: کەمترین بڕی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی نێوەڕاستدایە کە 10 کاتژمێرە و زۆرترینیش لە پارێزگای بەسرەیە کە 23 کاتژمێرە لە شەو و رۆژێکدا.

ک