زایەڵە- لەسەر داوای چەندین مامۆستاو فەرمانبەر، دەزگای میدیایی زایەڵە بەدواداچوون دەکات سەبارەت بەدابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان وفەرمانبەران لەسنوری قەزای شارەزوور .
بەرپرسێکی پەروەردە لەقەزای شارەزوور زانیاری وورد بۆزایەڵە دەخاتەڕوو وسەبارەت بەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە، لە هەمانکاتدا ئەو بەرپرسەی پەروەردە مژدەی خوش بۆمامۆستایان فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.
لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە، نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، لە ماوەکانی پێشوو فۆرمی دابەشکردنی زەوی لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو، ئێمەش خۆش بەختانە فۆرمەکانمان بەشێوەیەکی گونجاو پڕکردەوە و ناردومانە سەروو خۆمان.
وتیشی، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەبە ئێمە گەیشتووە لەئەنجومەنی وەزیران ،ئەمری پێدانی زەوییەکان دەرچووە، گەیشتۆتە وەزارەتی شارەوانی، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی پێدانی زەوییەکان بۆسەرجەم مامۆستایان فەرمانبەرانی میلاکی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان دەگاتە شارەوانی زەڕایەن و شارەزوور.
م نەبیل حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، لە سنوری پەروەردەی شارەزوور 968 کەس سودمەند دەبێت،لەفەرمانی وەرگرتنی زەوی، دواتر بەپێی زەوی شارەوانیەکان زەوی دابەش ئەکرێ بەسەر ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە.
ئەو بەرپرسەی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو،ئەوەندەی ئاگاداربم شارەوانیەکانی شارەزوور و زەڕایەن ئامادەکارییان بۆپێدانی زەویەکان کردووە، هەنگاوەکانیان لەقۆناغی کۆتاییە، کەی زەویەکان ئیفرازکرا،دەست دەکەن بەدابەشکردنی.
هێمای بەوەشکرد، شێوازی وەرگرتنی زەوییەکان بەشێوەی تیروپشک دەبێ،هەرکەس بەپێی شوێنی جوگرافی سودمەند دەبێت، ئەوەی لەسلێمانیە فەرمانەکەی بۆئەچێتەشارەوانی سلێمانی، ئەوەی لەعەربەتە فەرمانەکەی بۆئەچێتە عەربەت،بەوشێوەیە.
ک