زایەڵە ـــ تیپی باڵەی سکرا، پاش بردنەوەی بەرانبەر تیپی ستال لە سۆپر لیگی پۆلەنددا ستایشی ئەستێرەی ئێرانی کردووە.  

 تیپی تۆپی بالەی سکرا لە بەردەوامی یارییەکانیدا لە خولی نایابی پۆڵەندا 3-0 لە تیپی ستالی بردەوە "ئەمین ئیسماعیل نەژاد" ئەستێرەی ئێرانی سکرا لەم یارییەدا 23 خاڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

دوای بردنەوەکەی بەرامبەر تیپی ستال یانەی ئیسکرا ستایشی ئەستێرەی ئێرانی خۆی کرد و گوتی:تفەنگی ئێرانی ئێمە 400 خاڵی تێپەڕاند لە پلەس لیگا (417 خاڵ) دوای بردنەوەی بەرامبەر ستال و لە 23یەمین یارییدا. ئەو ئێستا سێیەم باشترین یاریزانە لە خولەکەدا و پێنج جار نازناوی باشترین یاریزانی بردووەتەوە.

سکرا بە 12 بردنەوە، 11 دۆڕاندن و 37 خاڵ، لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پلەس لیگادایە.