زایەڵە ـــ بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی شاخ و لووتکەکان و ناساندنیان بە خەڵک و شاخەوانان، گروپی شاخەوانیی ئاژداخ کە سەر بە "تۆڕی شاخەوانیی کوردستان"ە، تابلۆی زانیاریی لەسەر دوو لووتکە دانا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: تابلۆکان لەسەر هەریەک لە لووتکەکانی "قوشەڵان" و "بەرازەڕێ" لەسەر "شاخی هەنجیرە" لە سنوری گوندەکانی "کانی چنار" و "کانی بناو" لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند جێگیرکران.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: لووتکەی قوشەڵان( 1330) مەتر و لووتکەی بەرازەڕێ (1310) مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: سوپاسی ئەوکەسانە ئەکەین کە هاوکارمان بوون شایەنی باسە ڕێکخەر و ڕێبەری گەشتمان م بکری خۆشەویست وخۆنەویست بوو، کە هەر لێرەوە زۆر سوپاسی ئەکەین.