زایەڵە- بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاریی تەرمی هەر 67 قوربانییەکەیان دۆزیوەتەوە، کە هەفتەی ڕابردوو لە ڕووداوی پێکدادانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر گیانیان لەدەستدابوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی فریاگوزاریی لە ئاوە سەهۆڵاوییەکانی ڕووباری پۆتۆماک بەردەوام بوون لە گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی هەموو قوربانییەکان.

بەرە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە،30ـی کانوونی دووەمی 2025، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی خۆی بە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن دا کێشا، لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا .

ک