زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دەستپێکردنی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی دا.
میدیای پارتی بلاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت.
پەرلەمانی عێراق، یەکشەممە 02-02-2025، هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی 2023 و 2024 و 2025ی پەسندکرد، کە مادەی 12ی تایبەت بە دۆسیەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو.
تورکیا لە ٢٥ی ئاداری 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا ڕاگرت، پاش بڕیاری ناوبژیوانی کە لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی دەرچوو، بڕیاریدا ئەنقەرە قەرەبووی هەناردەکردنی بێ مۆڵەت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ بداتە بەغدا.
ک
3 کاتژمێر لەمەوبەر