زایەڵە - پەرلەمانتارێک ڕەخنە لە پێدانی کاری حکومەت بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەگرێت و ئەوە بە زیان بۆ سەر داهاتی گشتی دەزانێت.
لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر بیەوێت داهاتی گشتی زیاد بکات، ئەوا، پێویستە هەموو ئەو کارانەی لە مەرزەکان و لە وەزارەتەکانی وەک ناوخۆ و دارایی و تەندروستی و شارەوانی و هتد کە لەبنەڕەتدا بە پێی یاسا ئەرکی حکومەتە بەڵام دراوە بە کۆمپانیا تایبەتەکان بۆ کۆکردنەوەی داهات کە بوەتە نەزیف لەسەر داهاتی گشتی و فوتێکردنی کۆمپانیا تایبەتەکان، خۆی بەو کارانە هەڵبسێت، کاری بەشێکی کۆمپانیاکان تەنها پسوڵە و مۆرێکە و بە ئاسانترین شێوە دامودەزگاکانی حکومەت ئەتوانن بەو کارانە هەستن.
ک