زایەڵە - سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

 ئەمشەو وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی ئێکس کوژرانی موراد کەمال یەتیشەن، ئەفسەر بە پلەی رائیدی کۆماندۆ لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ راگەیاند.

 بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، ئەفسەرەکەیان لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە ''بۆ گەڕان بەدوای بۆمب و مینەکانی پەکەکە لە بەشێکی دیاریکراوی ناوچەی زاپ، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و کوژراوە.''

ک