زایەڵە ـــ پاسەوانی ئەڵمانی تیپی باسکەی گۆڵدن ستەیت بارودۆخی کارکردن لە NBA بە کۆیلایەتی مۆدێرن بەراورد دەکات.
دێنیس شرۆدەر، پاسەوانی ئەڵمانی تیپی باسکەی گۆڵدن ستەیت لە NBA، پێی وایە یاریزانان دەبێت کۆنتڕۆڵی زیاتریان هەبێت لەسەر داهاتووی پڕوفشناڵی خۆیان.
یاریزانی ئەڵمانی تیپی باسکەی گۆڵدن ستەیت سەبارەت بە گواستنەوەی ئانتۆنی داڤیس و لوکا دانسیچ لە نێوان لەیکەرز و داڵاس گوتی "ئەمە وەک کۆیلایەتی مۆدێرنە وایە. هەموو کەسێک دەتوانێت بڕیار بدات بۆ کوێ بڕۆیت، تەنانەت ئەگەر گرێبەستێکت هەبێت!
شرۆیدەر لە درێژەدا گوتی "بێگومان ئێمە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەین و دەتوانین پشتگیری خێزانەکانمان بکەین، بەڵام لە کۆتاییدا ئەگەر بڵێن سبەینێ ناچیتە سەر کار، ئەوا دەچیتە تیپێکی تر."
شرۆیدەر ڕوونیکردەوە: " تەنیا بەڕێوەبەران و خاوەن تیپەکان دەتوانن بڕیار بدەن. پێویستە کەمێک ئەم هەڵسوکەوت و ئاراستەیە بگۆڕن.