زایەڵە ـــ تیمێکی تەکنیکی تۆڕی شاخەوانی کوردستان هەستان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی تاڤگەی "کانی لان" لە چیای پیرەمەگروون بۆ سازدانی تاڤگەی دەستکرد.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: تۆڕی شاخەوانی کوردستان بەسەر پەرشتی خالید کۆتەڵ سەرپەرشتیاری بەشی چالاکیەکان لەتۆری شاخەوانی کوردستان، و هاورێیان سێبور مێرگە پانی و مامۆستا ئاریان ڕویان کردە چیای پیرەمەگرون دیوی مێرگەپان
دۆڵی "کانی لان"بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی تاڤگەی "کانی لان" و کار کردن بۆ تاڤگەیەکی دەست کرد، هاوشێوەی تاڤگەی سەهۆڵی لوسێ، گوندی "کۆنەدێی" لە شاری مهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: لەپاش هەڵسەنگاندن و گفتو گۆ بڕیار درا تیمێکی تەکنیکی کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بکەن ولەداهاتووئارەزو مەندانی بواری شاخەوانی بتوانن سودی لێ ببینن بۆ خولەفێر کاریەکانی بەفرو سەهۆڵ و تاڤگەی بەستوو.