زایەڵە-بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردو و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەكات كەئەمە دەقەكەیەتی:

لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە كۆچی دوایی ناوەختی رۆژنامەنووس كاك (وریا حەمەكەریم) كە لە رووداوێكی دڵتەزێندا گیانی سپارد.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە كەسوكار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەكەیان و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەكەم و بەشداریی ماتەمیانم. 

لەخوای گەورە داواكارین گیانی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست كاك وریا بە بەهەشتی بەرین شادبكات، سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.  

دڵسۆزتان 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ک