زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی ساڵی رابردوو 16 ترلیۆن دینار بووە و نەتوانرا 12 مووچە دابەشبكرێت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە رایگەیاند، ساڵی رابردوو بەو پارەیەی لە بەغداوە نێردراوە بە داهاتی ناوخۆ 16 ترلیۆن دینار لەبەردەستی هەرێمی كوردستاندا بووە نەتوانراوە 12 مووچە دابەشبكرێت.

وتیشی، "لە ساڵی 2013ەوە هیچ كاتێك ساڵی دارایی هەرێمی كوردستان هێندە باش نەبووە، بەڵام نەتوانراوە 12 مووچە لە ماوەی ساڵەكەدا دابەشبكرێت".

ک