زایەڵە – کونسوڵخانەى کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشى بەهۆی کۆچى دوایی وریا حەمەکەریم رۆژنامەنوس و پێشکەشکار رادەگەیەنێت.
پێنجشەممە ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، بەناوی نوێنەری رۆشنبیری کونسوڵخانەی ئێران و ناوەندی رۆشنبیری ئێران دڵتەنگی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی لەناکاوی رۆژنامەنوسە بەتواناکەی نیشتمان وریا حەمەکەریم.
دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و هاوکارانی دەکەین. خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.