زایەڵە-سه‌رچاوه‌مێدیاییه‌كان: فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "Cessna 208B Grand Caravan" له نزیك شاری نۆمی له ئالاسكا دیار نەماوە، كه جگه له فڕۆكه‌وانه‌كه 9 سه‌رنشینی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
فڕۆكه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای "Bering Air"، خاوه‌نداری ده‌كرێت و له گه‌شتێكدا بووه له شاری ئۆنالاكلێته‌وه بۆ شاری نۆمی.
له‌م باره‌وه، ده‌یڤید ئۆلسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "Bering Air"، وتوویه‌تی، كاتژمێر 2:37 ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025 به‌ره‌و شاری نۆمی هه‌ستاوه و دوایین جاریش كاتژمێر 3:16 خوله‌كی ئێواره له‌سه‌ر ئاسمانی دوورگه‌ی نۆرتۆن ئاماژه‌ی داوه.
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، ئاسته‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دروست ده‌بێت.
ک

February 07, 2025