زایەڵە - کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی رایگەیاند، دوای گوێگرتن لە داوای مانگرتوان بەوردی و وەرگرتنی داواکاریەکانیان، شاندەکەی پەرلەمان داواکارییەکان دەگەیەننە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و دادگای ئیتحادی و لیژنەیەکی پەرلەمانی دروست دەکرێ بۆ جێبەچئ کردنی داواکارییەکان و لیژنەکە دەبێتە پارێزەری مانگرتوان لە بەغداد.

ئاماژەی بەوەکردووە، شاندەکەی پەرلەمان تکای لە مانگرتوان کرد لەبەر تەندروستیان و ژیانیان مانگرتنەکە بشکێنن و داواکای و پەیامی رەوایان گەیشتوە بەهەموو ناوەندەکانی بڕیار لە عێراق.

هاوکات، شاندەکەی پەرلەمانی عێراق لە پەرلەمانتارانی بەغداد و بەسرەو ناوەراست و باشوری عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی کورد بوون.

جەختیکردەوە، هاتنی شاندەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانیەکان بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و پەرلەمانتارانی یەکێتی سەردانیکردن.

ک